کازمی داوادەکات خۆپیشاندەران دەست بەجێ ناوچەی سەوز جێبێڵن

سیاسی
  • 29-08-2022, 16:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "ئەو پێشهاتە مەترسیدارانەی ئەمڕۆ لە عێراقی ئازیزماندا ڕوویانداوە، لەوانە خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر ناوچەی سەوز و چوونە ناو دامودەزگا حکومییەکان، ئاماژەن بۆ جددیەتی دەرئەنجامەکانی بەردەوامبوون و کەڵەکەبوونی جیاوازییە سیاسییەکان.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە دەربازبون بۆ ناو دام ودەزگاکانی دەوڵەت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کارێکی ئیدانەکراوە و لە دەرەوەی چوارچێوە یاساییەکانە، داواش لە جەنابی سەید موقتەدا سەدر دەکات، کە هەمیشە پاڵپشتی دەوڵەت بووە و داوای رێزگرتن لە هێزە ئەمنییەکانی کردووەتەوە بۆ هاوکاریکردن ، داوا لە خۆپیشاندەران بکات کە لە دامەزراوە حکومییەکان بکشێنەوە.
    بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە "ئەگەر ناكۆكییە سیاسییەکان تا ئەو ئاستە بڕوات كە زیان بە هەموو دامودەزگاكانی دەوڵەت بگەینێت، خزمەت بە توانا و ئاوات و ئایندە و یەكپارچەیی خاكی گەلی عێراق ناكات".
    ھەروەھا کازمی جارێکی تر داوای دان بەخۆگرتن لە هەموو لایەک دەکات، داواشی لە خۆپیشاندەران کرد دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و پابەندی رێنماییەکانی هێزە ئەمنییەکان بن کە بەرپرسیارن لە پاراستنی دامودەزگا فەرمییەکان و گیانی هاوڵاتیان.