بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران رێنمایی ئەنجوومەنی وەزیرانی كرد بۆ راگرتنی دانیشتنەكانی.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رێنمایی داوەتە ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنەكانی رابگرێت بۆ كاتێكی نادیار.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە لەبەر ئەوە هات كە كۆمەڵێك خۆپیشاندەر چوونەتە ناو بارەگای كابینەكە كە كۆشكی حكومەت نوێنەرایەتیان دەكرد.