بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی گشتگیری لە بەغدای پایتەخت راگەیاند.
سەركردایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتوونەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : بڕیاردرا قەدەغەی هاتووچۆی گشتگیر لە بەغدای پایتەخت بە ئۆتۆمبێل و هاووڵاتییانیشەوە بسەپێندرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەمە لە كاتژمێر سێ و نیوی پاشنیوەڕۆی ئەم دووشەممەیە دەست پێدەكات.