ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان داوا لە خۆپیشاندەران دەكەن دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بكشێنەوە

ناوخۆ
  • 29-08-2022, 15:23
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان داوای لە خۆپیشاندەران كرد دەستبەجێ لە ناوەوەی ناوچەی سەوز بكشێنەوە.
    لە راگەیەندراوێكی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە : هێزە ئەمنییەكان داوا لە خۆپیشاندەران دەكەن دەستبەجێ لە ناوەوەی ناوچەی سەوز بكشێنەوە و جەختیشی لەوە كردووەتەوە : كە بە بەرزترین ئاستی خۆگرتن و مامەڵەی برایانەیان پابەند كردووە بە ڕێگری لە پێكدادان یان خوێنڕشتنی عێراقی بكەن.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هێزە ئەمنییەكان بەرپرسیارن لە پاراستنی دامەزراوەكانی حكومەت و نوێنەرایەتییە نێودەوڵەتییەكان و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت و ئاماژەی بەوەشكردووە : مامەڵەكردن لەگەڵ خۆپیشاندانی ئاشتیانە لەڕێگەی دەستوور و یاساكانەوە ئەنجام دەدرێت.
    جەختیشی كردەوە كە : هێزە ئەمنییەكان ئەركی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری جێبەجێ دەكەن.