عێراق سەرپەرشتی یازدەهەمین دانیشتنی كۆنفرانسی دەوڵەتانی ئەندامی رێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە دژی تاوان دەكات

سیاسی
  • 29-08-2022, 14:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی كاروباری دەرەوە ڕایگەیاند كە عێراق پۆستی سەرۆكایەتی یازدەهەمین دانیشتنی كۆنفرانسی دەوڵەتانی ئەندامی ڕێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتووەكانی دژی تاوانە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و پرۆتۆكۆڵەكانی بەدەستهێناوە.
    وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف، لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و رایگەیاندووە : بەپێی رێنماییەكانی سەركردایەتی وەزارەتەكە بۆ نوێنەرایەتییەكانمان لە دەرەوەی وڵات بۆ پشتیوانیكردن لە بەدەستهێنانی پێگەی گرنگ لەلایەن عێراقەوە لە كۆڕبەندەكانی نێودەوڵەتیدا، هەروەها دوای ئەو هەوڵە دیپلۆماسیانەی كە باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە ڤیەننا دا، ئەمەش لوتكەی هەوڵەكان بۆ عێراق بۆ بەدەستهێنانی سەرۆكایەتی یازدەهەمین دانیشتنی كۆنفرانسی دەوڵەتانی ئەندام لە رێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان دژی تاوانە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان (UNTOC) و پرۆتۆكۆڵەكانی هاوپێچكراو كە بۆ ماوەی (2022-2024) درێژدەبێتەوە.
    سەحاف ووتیشی: ئەمە یەكەمجارە عێراق لە 3/17/2008ەوە پێگەیەكی باڵای پەیوەست بە رێككەوتننامەكە بەدەست بهێنێت و ئاماژەی بەوەدا : كە ئەم هەڵوێستە یەكێكە لە هەڵوێستە گرنگەكانی ڤیەننا بەهۆیەوە دۆسیەكانی پەیوەست بە پەیماننامەكە و پرۆتۆكۆڵەكانی (وەك بازرگانیكردن) خەڵك، قاچاخكردنی كۆچبەران، چەكی ئاگرین، هاوكاری نێودەوڵەتی، یارمەتی تەكنیكی و دۆسیە گرنگەكانی تر) و هەروەها لەبەر ئەوەی ژمارەی دەوڵەتانی ئەندامی پەیماننامەكە زۆرە كە دەگاتە 190 دەوڵەت .
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: عێراق سەرۆكایەتی كۆنفرانسی یازدەهەمی (COP11) لە دانیشتنی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا لە 17ی تشرینی یەكەمی 2022 لە سەرۆكایەتی ئێستای (میسر / گروپی ئەفریقی) وەردەگرێت.