نووسینگەی سەدر سێ ڕێنمایی دەردەكات

سیاسی
  • 29-08-2022, 14:31
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر سێ ڕێنمایی دەركرد.
    نوسینگەكە لە راگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی  دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە : بە توندی قەدەغەیە دەستوەردان لە هەموو بابەتە سیاسی و حكومی و میدیاییەكان و بەرزكردنەوەی دروشم و ئاڵا و دروشمی سیاسی و بەكارهێنانی هەر میدیایەك بە سەكۆی سۆشیال میدیاشەوە بە ناوی رەوتی سەدری.