دادگای فیدڕاڵی بڕیاری جاوخشاندن لە کەیسەکان دەدات بۆ سبەینێ بەبێ کەیسەکە هەڵبگرێ

ناوخۆ
  • 29-08-2022, 14:27
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری جاوخشاندن لە کەیسەکان دەدات بۆ سبەینێ بەبێ کەیسەکە  هەڵبگرێ.
    دادگای فیدراڵی ڕایگەیاندووە، لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە : كە بڕیاردرا سبەی سێشەممە بەبێ مورافەعە، تاوتوێی دۆسیەكان بكرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ژمارەی سكاڵاكاران لەو كەیسانەی كە بڕیارە دانیشتنیان بۆ بكرێت دەگاتە (1036) داواكاران، جگە لە پارێزەرەكانیان ژمارەیان (43) و بێتوانایی هۆڵەكە كە دادگا و بیناكەی بۆ جێگیركردنی ئەو ژمارە زۆرەی لە توانادا نیە.
     ئاماژەی بەوەشكرد : بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (21/سێیەم) لە پەیڕەوی ناوخۆی دادگا ژمارە (1)ی ساڵی 2022، بڕیارە كەیسەكان بەبێ سكاڵا دانیشتن بكرێن مەگەر دادگا بە پێویستی بزانێت ئیدعایەك ئەنجام بدرێت بە ئامادەبوونی لایەنەكان و لەبەر ئەو هۆكارەی كە باسمان كرد، دادگا بڕیاریدا كەیسەكان بەبێ داواكردن تاوتوێ بكات و تەواو بكرێن، دادگا ڕێكارەكانی خۆی بەپێی بڕگەكانی بڕگەی (پێنجەم) لە مادەی (21) ی سیستەمی ناوخۆیی پێشوو ئەنجام دەدات.