كۆنگرەی ئەمنی لە كەربەلای پیرۆز تاوتوێی پلانی پاراستنی چلەی سەردانكاران دەكرێت

ناوخۆ
  • 29-08-2022, 12:32
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا و پارێزگاری كەربەلای پیرۆز نەسیف جاسم خەتابی ئەمرۆ دووشەممە پلانی پاراستنی چلەی سەردانەكارانیان تاوتوێكرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری كەربەلای لە بەیاننامەیەكدا كە دەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت:
    سەرۆكی ئەركانی سوپا، فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر یارەڵا و پارێزگاری كەربەلا پیرۆز، نەسیف جاسم ئەلخەتابی، لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلا پیرۆز كۆنگرەیەكی ئەمنی بەرفراوانیان ئەنجامدا، بەئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆكی ئەركانی سوپا بۆ ئۆپراسیۆن فەریق روكن قەیس  محەمەداوی و  فەرماندەی هێزی زەمینی و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبار و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەربەلای پیرۆز و بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی لەوەزارەتی بەرگری و فەرماندەی فیرقەی 17 و فەرماندەی پۆلیسی كەربەلا و ئەفسەرانی دەستەی گشتی وەزارەتی بەرگری و حەشدی شەعبی و فیرقەی عەبباس و سەرایا سەلام.
    ئاشكراشیكرد: كۆنگرەكە بە مەبەستی خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی وردی پلانە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی سەردانەكارانی ئەربەعینیەی ئیمام حسێن سەلامی لەسەر بێت.
    رونیشیكردەوە: سەردانەكەی ئەمساڵ بەپێی نیشاندەرەكان گەورەترین سەردانكارانی ساڵانی ڕابردوو دەبێت و بەم شێوەیەش هەموو لایەك دەخوازێت هەوڵ و كۆششی دوو هێندە بدات بۆ ئەوەی ئەم سەردانە پیرۆزە لە ڕووی ئەمنی و خزمەتگوزاری و تەندروستی و گواستنەوە و هەموو ناوچە خزمەتگوزارییەكانی ترەوە سەركەوتوو بێت.
    ئەلخەتابی ستایشی هەوڵەكانی سەركردە ئەمنییەكان لەوەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ كرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیان بۆ پارێزگای پیرۆزی كەربەلا لەڕووی ئەمنی و لۆجستییەوە لەماوەی سەردانكارانی ملیۆنیدا.