سەید سەدر و دكتۆر ئەلتیجانی تاوتوێی پرسی جێبەرژوەندی جیهانی ئیسلامی و عەرەبی دەكەن

سیاسی
  • 29-08-2022, 12:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    رابەری ڕەوتی سەدر سەید موقتەدا سەدر  ئەمرۆ دووشەممە لەگەڵ وتاربێژی ئیسلامی دكتۆر محەمەد ئەلتیجانی، لەبارەی ئەو تەحەدایانەی كە كۆمەڵگاكان ڕووبەڕوویان بونەتەوە گفتوگۆیان كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەید سەدر لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەید  سەدر، لە حەنانە لە نەجەفی ئەشرەف  پێشوازیكرد لە وتاربێژی ئیسلامی دكتۆر محمد ئەلتیجانی.
    ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لەگرنگترین مەسەلەكانی بەرژەوەندی جیهانی ئیسلامی و عەرەبی و ئەو تەحەدایانە كرا كە كۆمەڵگاكان ڕووبەڕوویان بۆتەوە.
    هەروەها تەیجانی ستایشی هەڵوێستە ڕیفۆرمیستی و نیشتمانیەكانی سەید سەدر و بە تایبەتی پێگەی خۆی كرد لەسەر بەرگری لە داگیركاری و چاكسازی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە عێراقدا، ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی خۆی لەگەڵ شەهیدانی سەدر و ڕێبازی ڕیفۆرمیستی ئەواندا كرد.