بەغداد - INA
وەزارەتی پەروەردە ئەمرۆ دووشەممە دەستكەوتی ڕێژەی سەدا سەدای سەركەوتنی لەقوتابخانەی بەهرەمەندان لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەنجامی تاقیكردنەوەكان بۆ خوێندنی ئامادەیی لەقوتابخانەكانی خوێندكارە بەهرەمەندەكانی عێراق 100٪ سەركەوتنی لەپارێزگاكانی (نەینەوا، بەغدا، نەجەف ئەشرەف، میسان، ئەنبار) لێكەوتەوە، لەكاتێكدا پارێزگای بەسرە ڕێژەی سەركەوتنی 83٪ ی بەدەستهێنا.
ئاشكراشیكرد: پلەی یەكەم لە لایەن قوتابی (بەرا عومەر تەحسین سوهەیل) لە پارێزگای نەینەواوە براوە و پلەی دووەمیش لەلایەن قوتابی (یوسف باسم كاتع) لە پارێزگای میسانەوە بەدەست هات، پلەی سێیەم لەلایەن خوێندكار (ئیهاب هاشم مەهدی) لەپارێزگای بەغداوە بەدەستهاتووە.