بەغداد - INA
دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئەمرۆ دووشەممە، دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە دەستیگرتووە بەسەر موڵكێكی دەوڵەتدا لە كەركوك بەهاكەی 5 ملیار دینارە
دەستەكە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەكە، باسی وردەكاری ئەو دوو ئۆپەراسیۆنە دەكات كە بە دوو فەرمانی دادوەری ئەنجامیان داوە، ئاماژەی بەپێكهێنانی تیمێك لەنووسینگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لەپارێزگای كەركوك و جوڵانەوەی فەرمانگەی گشتی لەناحیەی تازە، تیمەكە توانی بەڕێوەبەری بەشەكە دەستگیر بكات لەكاری ڕێكخستنی دەزگاكان لەدەرەوەی دەوامی فەرمی لەبەرامبەر بڕی پارە سەرپێچیكردنی یاسا.
ئاشكراشیكرد: ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی ئەسڵی بریگرتەكە بە پاشكۆیەكانی كە تۆمەتبارەكە لە ئۆفیسی پارێزەرێك ڕێكیخستبوو لە پێشێلكردنی یاسا، رونیشیكردەوە: بریگرتەكە بۆ ئەو تۆمەتبارانەیە كە دەستگیركراون لە پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لەو دۆسیانەی كە لەلایەن نوسینگەی لێكۆڵینەوەی دەستەوە لە پارێزگا هەڵواسراوە.
لەئۆپەراسیۆنی دووەمدا دەستەكە ڕایگەیاند: تیمەكە توانی كەسێك دەستگیر بكات كە زیانی بە ماڵی گشتی گەیاندووە بە ئیستغلالكردنی بەشێك لە موڵكەكانی سەر بەوەزارەتی دارایی لە كەركوك، بە دروستكردنی گەراجێك بۆ ئۆتۆمبیل و كۆكردنەوەی پارە بە نایاسایی لە خاوەن ئۆتۆمبیلەكان.
ڕونیشیكردەوە: ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی (334) لە یاسای سزادا ئەنجام دراوە، بووە هۆی دەست بەسەرداگرتنی بڕە پارە و كۆكردنەوە و پسوڵەی كۆكردنەوە لە موڵكی تۆمەتباران.
ئاشكراشیكرد: بەهای موڵكەكە كە ڕووبەری دوو دۆنەم و بەكارهاتووە بۆ دروستكردنی گەراجێك بۆ ئۆتۆمبیل، بەهای (5,000,000,000)دینارە.
جەختیشی كردەوە: دوو ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی ڕەسەن لە هەردوو ئۆپەراسیۆنەكەدا ڕێكخرابوون و لەگەڵ تۆمەتباران و نیشانە زەوتكراوەكاندا پێشكەشكران،و وتیشی: پێویستە دادوەرانی دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك كە توانای بینینی كەیسەكانی نەزاهەیان هەیە، بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتباران بدەن لە ئۆپەراسیۆنی دووەمی هەڵواسراوی لێكۆڵینەوەدا.