بەغداد - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمرۆ دووشەممە ڕایگەیاند: فڕۆكەكانی عێراق دوو هێرشی ئاسمانیان كردووەتە سەر یەكێك لە حەشارگەی چەتەكانی داعش لە شاری ڕاوە.
شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: مەفرەزەكانی هەواڵگری سەربازی بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانجگرتنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دوای یەكێك لە چڕەكان و ئەشكەوتێك و تونێلێكی باكوری شاری ڕاوە، لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جزیرە.
ئاشكراشیكرد: ئەم مەفرەزانە بە زیرەكییەكی وردەوە پاڵەوانەكانی فڕۆكەی ئاسمانیان دابین كرد كە دوو هێرشی ئاسمانیان ئەنجام دا لەلایەن فڕۆكەی F_16 كە شوێنەكانیان كردە ئامانج و بەتەواوی تێكشكێنران، ئاماژەی بۆ ئەوە شكرد: هێزێك لەفیرقەی حەوتەمەوە دەستی كرد بە گەڕان بۆ شوێنی ئامانجەكە"
رونیشیكردەوە: یەكە ئەمنییەكان توانای ئەوەیان هەیە كە لە هەر شوێنێك بن بگەنە حەشارگە تیرۆریستییەكان.
ئاشكراشیكرد: ئەو یەكانە بەردەوامن لەجێبەجێكردنی ئەو پلانەی كە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە بۆ كۆتاییهێنان بەبوونی چەتە تیرۆریستییەكان دانراوە.