نەزاهە: لیژنە بۆ گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق لەدەرەوە پێكدەهێنرێت

ناوخۆ
  • 29-08-2022, 11:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی نەزاهە ئەمڕۆ دوو شەممە، رایگەیاند: زۆربەی وڵاتان هاوكاری عێراق ناكەن بۆ گەڕاندنەوەی پارەكانی، ئاماژەی بەپێكهێنانی چەند لیژنەیەك كرد بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارانە لەدەرەوە.
    بەڕێوەبەری گشتیی گەڕاندنەوەی دەستەكە، جێگری سەرۆكی سندوقی گەراندنەوەی پرەكانی عێراق موعتەز فەیسەڵ عەباسی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: زۆربەی وڵاتان هاوكاری عێراق ناكەن، چونكە ئەو وڵاتانەی پارەیان لە بانكەكانیاندا هەیە بە ئاسانی نایدەن كە یاسایەكی گشتیە.
    ئاماژەی بەوەدا:  دەستەی نەزاهە كاردەكات بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتننامەكانی نێوان وڵاتان بۆ هاوكاری، بەڵام بەریەككەوتن لەگەڵ ڕێكارە یاسایی و دادوەریی یان سیاسیەكان دەكات بە پشتبەستن بە دۆخی دەوڵەت و هاوكاریەكەی و بۆیە بابەتەكە لە دەرەوەی دەستەی نەزاهە یان سندوقی گەراندنەوەی پارەكانی عێراقە.
    وتیشی: دەستەی نەزاهە، بەپێی ئەو كۆنفرانسەی بۆ گەراندنەوەی دەرماڵەی عێراق لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو، چەندین لیژنەی پێكهێنا، و تەئكیدیكردەوە: هەماهەنگی بەردەوامە بۆ ئەوەی بە ڕوونی ڕاسپاردەكان جێبەجێ بكرێت و كاری زۆر لەو وڵاتانەدا بكرێت.