به‌غداـ INA
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌حاف راگه‌یاند كه فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌كات.
سهحهفا به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند وه‌زیری ده‌ره‌وه فوئاد حوسێن ئه‌مڕۆ سه‌ردانی تاران ده‌كات به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ هاوته ئێرانیه‌كه‌ی باسی په‌یوه‌ندییه دووقۆلیهكان ده‌كات و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنیان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی عێراق و ئێران‌دا بێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌وه‌شی وت" له‌م سه‌ردانه‌دا ره‌وشی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندی ئێران و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌پرسی ئه‌تۆمی ئێران باس ده‌كرێن.