ڕاوێژکاری کازمی: مووچە مسۆگەر کراوە و نەبوونی بودجە کاریگەری لەسەر موچە نی یە

سیاسی
  • 28-08-2022, 21:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"هەیسەم جبوری" ڕاوێژکاری تەکنیکی سەرۆک وەزیران، ڕایگەیاند، موچە بە بوونی بودجە یان نا کاریگەری لەسەر نابێت، لە هەمان کاتدا ئەگەری دەرکردنی یاسایەک ڕوون کردەوە کە ڕێگە بە حکومەتی ئێستا بدات بۆ یەکلاییکردنەوەی زیادەی دارایی.
     جبوری لە لێدوانێکیدا بۆ عێراقیە نیوز، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وەریگرتوە رایگەیاندووە" ناتوانرێت زیادە داراییەکە خەرج بکرێت بەبێ یاسا یەک. 
    ئاماژەی بەوەشکردووە“پرسی مووچە و پابەندبوون بە بودجەی کارکردن و بودجەی وەبەرهێنان هیچ پەیوەندییەکی بە بوونی بودجە یان نەبوونیەوە نییە، ئەویش بەپێی مادەی ١٣ لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١٩. 
     ھەروەک ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كاتێك بودجه‌ په‌سه‌ند نه‌كرێت، 1/12ی بودجه‌ی كاركردن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ خه‌رجكردن به‌ پشتبه‌ستن به‌ داتاكانی ساڵی دارایی پێشوو، هه‌روه‌ها له‌ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ پرۆژه‌كان و پارێزگاكان بەپێی دەستکەوتەکان. 
     لە درێژەی قسەکانیدا ئەو راوێژکارە وتی" داواکاریمان لە ساڵی ٢٠٢٠ سەبارەت بە دابینکردنی دارایی کورتهێنان ، قەرزکردن بوە ، هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٢ یاسایەک سەبارەت بە ئاسایشی خۆراک دەرکرا ، وە ئەگەر دۆخەکە تا ساڵی ٢٠٢٣ بەردەوام بێت، حکومەتی ئێستا ناتوانێت پرۆژە یاسا بنێرێت، وە دەکرێت داوای یاسایی بکرێت.
    وتیشی : ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەرکردنی پێشنیاری یاسایەک کە هەندێک دەسەڵاتی یاسایی بۆ حکومەت زیاد دەکات بۆ کارکردن لە بەشێک لەو زیادە داراییانەی بەدەست هاتوون بۆ زیادکردنی خەرجییە گرنگەکان.