دەستەی پاراشتنی کۆمەڵایەتی عێراق راگەیاند کە 368788 داوا بۆ موچە پێشکەش کراوە

ناوخۆ
  • 28-08-2022, 21:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ یەک شەممە، دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەڵێنیدا کە سەرجەم داواکارییەکان لەگەڵ مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتیدا یەک بگرێتەوە.
     "سه‌نا موسه‌وی" سه‌رۆكی ده‌ستەی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی بۆچونی زۆرینەی كه‌ناڵی عێراقیەی ھەواڵی ،کە ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیش (INA)وەریگرتوە رایگەیاندوە"تۆمارەکان بەپێی ئەولەویەتی ئەو ساڵانە دەبێت کە هاوڵاتیان لە تۆڕی چاودێریدا بۆیانکراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو گروپانەی کە دەیانگرێتەوە بریتین لە کەمئەندامان، بەساڵاچووان، ژنانی بێ ھاوسەر و جیابووەکان ئەوە جگە لە بێ باوکان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و خێزانە کەم داهاتەکان و هاوسەری زیندانییەکان.
     ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ دەستەکە تەرخان کراوە بەس نییە بۆ ئەوەی توانای ھەموو داواکارییەکان لە تۆڕی چاودێریدا دەستەبەربکات.
    ڕوونیشیکردەوە کە "ژمارەی داواکردن تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٦٨ هەزار و ٧٨٨ کەس.
     وتیشی "ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بەڵێنیان داوە کە بڕێکی پێویست تەرخان بکەن بۆ ئەوەی هەمووان لەناو بودجەی ٢٠٢٣دا شوێنیان بکرێتەوە .