بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لەوبارەیەوە "مەحمود حسێن قەیسی ئەندامی لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: "ئەمڕۆ دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی قۆناغی شەشەمی ئامادەی، خۆشحاڵم بە گەرمترین پیرۆزبایی و دڵسۆزانە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرکەوتووان بکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە هەڵبژاردنی زانکۆکانیان کە ناویان تێدا تۆمار دەکەن، و لەو ڕێگەیەوە ڕێگا بۆ داهاتوویان دیاریدەکەن .
ئەو پەرلەمانتارە لە بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە ، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی یەکەمی کەرخ بە ڕێژەیەکی بەرزی سەرکەوتن لە پێشەنگی بەڕێوەبەرایەتییەکانی عێراق بووە بەو بۆنەیەوە گەرەمترین پیرۆزبایان لێدەکەم، هەروەها پیرۆزبایی لە یەکەی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبەرانی بەشەکانی و ستافی پەروەردەیی و فێرکاری و سەرجەم کارمەندەکانی دەکەم، کە زۆر ماندوو بوون و توانیان پرۆسەکە بەسەر کەوتووی بەرێوەببەن.