بەغداد/ INA-وسام مەلا
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند کە سەرژمێری دانیشتووان نابێتە جێگرەوەی ڕاپرسی ، ھەروەک ئاماژەی بۆ هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری لە وڵاتداکرد.
لەوبارەیەوە "عەبدولزەهرا هینداوی" وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند، "سەرژمێری دانیشتوان نابێتە جێگرەوەی راپرسی ، یەکێکیان تەواوکەری ئەوی دیکەیە.
وتیشی "ڕووپێوی هێزی کار لە عێراقدا ڕۆشنایی دەخاتە سەر جومگە گرنگەکان.
ھەروەک وتیشی "ئەم پێوەرانە گرنگ دەبن لەڕێگەی پلانی گەشەپێدانمان و زانینی ڕێژەی بێکاری و لاوازی بەشداری ژنان لە هێزی کار و بەرزی ڕێژەی بێکاری لەنێو گەنجان و پێوەرە گرنگەکانی دیکە، کە ئامانجیان دەستنیشانکردنە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پلانەکانەوە چارەسەریان بکرێت کە وەڵامی ئەم واقیعە بداتەوە .
وتەبێژەکەی وەزارەت راشیگەیاند " کە لە لێواری ئامادەكردنی پلانی گەشەپێدانی پێنج ساڵەیە بۆ ساڵانی داهاتوو و هەروەها كار لەسەر ئامادەكردنی ستراتیژێكی نوێ دەكات بۆ كەمكردنەوەی هەژاری لە وڵاتدا بۆیە پێوەرەكانی رووپێوی بازاڕی كار بۆ ئەمانە گرنگ دەبن ، بە ئامانجی دانانی سیاسەتی گونجاو بۆ هەریەکێک لەم جومگانە بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.