بەغداد/INA
نووسینگەی مەرجعی باڵای ئایینی، سەید "عەلی سیستانی " رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی سەفەرە.
نوسینگەی راگەیاندنی مەرجیعی باڵا ، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا کە، گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، بڵاوی کردۆتەوە کە سبەی دووشەممە، کە هاوتایە لەگەڵ (٢٩/٨/٢٠٢٢)، یەکەم رۆژی مانگی سەفەرە بۆ ساڵی ١٤٤٤ کۆچی.