بەغداد – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند: بەپێی دەستور ئەم خولەی یاسادانان لەرۆژی 30/4 كۆتایی دێت. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، سەلیم جبوری رایگەیاند: خولی ئێستا لە رۆژی 30/4/2018 بەپێی دەستور بۆ دەركردنی یاساكان كۆتایی دێت، بەڵام ئەم خولەی ئێستا لە رۆژی 30/6/2018 تەواو دەبێت و دەتوانن دانیشتنی ئاسایی و نا ئاسایی بەپێی پێویست ئەنجام بدەن. جبوری تەئكیدیشیكردەوە " سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بانگەوازی دانیشتنێك دەكات بۆ تەواوكردنی پرۆسەی دەنگدان لەسەر یاسا گرنگەكان لەم خولەی پەرلەماندا.