هه‌ولێرـ INA
به‌مه‌به‌ستی خاوێنكردن و ئاماده‌كردنی ئاوه‌رۆكانی شاری هه‌ولێر له‌ئه‌گه‌ری باران و دورستبونی لافاوه‌كان زیانه‌كانی، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌رۆكان ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ده‌ستیان كرد به‌هه‌ڵمه‌تێكی فروانی پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌رۆكانی ناو شاری هه‌ولێر كه‌بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پرسكۆنفرانسێكی رۆژنامەڤانیدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌دواداچوونی بۆ كرد تیشكی خسته سه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندار به‌ژیانی هاوڵاتیانه‌وه و رایگەیاند"پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ وەرزی بارانبارین زووتر دەستپێ بکات و بارانبارینیش زۆر ببێت، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر هەڵمەتێکی پاكردنه‌وه‌ی ئاوه‌رۆكان بۆ یەک مانگ رادەگەیێنن، وه‌كو خۆئامادەکردن و پێشگیریکردن لە دروستبوونی لافاوه‌كان و کەمکردنەوەی زیانەکانیان.
پارێزگاری هەولێر وتی" ئەو هەڵمەتەی ئەمڕۆ ده‌ستپێ ده‌كات و بۆ ماوەی مانگێک به‌رده‌وام ده‌بێت و بە چوار قۆناخ لەڕێگەی هەر شەش شارەوانییەکانی شاری هەولێرەوە جێبەجێ دەکرێت بۆ کردنەوەی مەنهۆڵەکان و رێڕەوە سرووشتییەکانی ئاو لە دەرەوەی شار.
سه‌باره‌ت به‌گه‌ره‌كه میللیه‌كانی شاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو راگه‌یاند "بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کە پار ساڵ کراوە، بازاڕە میللییەکان، مێز و عارەبانە و کاری خەڵک بەشێکیان هۆکار بوون لەوەی ئاو کۆببێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە چەند رێکارێک دەگیرێنەبەر کە ئەمەش رەنگە ناڕەزایەتیی ئەو خەڵکانەی لێ بکەوێتەوە، بەڵام سەلامەتیی خەڵک لای ئێمە لە هەمووی گرنگترە.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی گۆرانكاری ئیداری كرد و تی" گۆڕانکاریی ئیداری کارێکی زۆر سرووشتییە لەناو حکومەتدا و پرۆسەیەکی بەردەوامە، بێ گومان لە هەر جێگەیەک هەست بە کێشە و کەمتەرخەمییەک بکرێت، بە دڵنیاییەوە گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت.هه‌روه‌ها لە هەر شوێنێکیشدا کەسێکی سەرکەوتوو هەبێت کارەکانی بە باشی کردبێت، رەنگە جێگەی دیکەی پێ بسپێردرێت. واتە گۆڕانکارییەکان گشتگیر نین، لە هەر جێگەیەک پێویست بکات گۆڕانکاری دەکرێت.
لە وەڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌وانان دا سه‌باره‌ت به‌نرخی به‌نزین ئومێد خۆشناو" حکومەتی عێراق بڕیارێکی زۆر دروستی داوە لە بابەتی پاڵپشتیکردن و دابەزاندنی نرخی بەنزین، هیوادارین هەرێمی کوردستان، لەنێویشیدا هەولێری پایتەخت، لێی بێبەش نەکرێت.
سەبارەت بە دابینکردنی نەوتی سپی لە وەرزی زستاندا بۆ هاوڵاتیان، پارێزگاری هەولێر وتی" ئامادەکارییەکی باش کراوە و وەزارەتی سامانە سوروشتییەکان خەریکی داڕشتنی پلانێکه بۆ ئەو مەبەستە، هیوادارین پلانەکە له‌زووترین كاتدا جێبه‌جێ بكرێت.