پۆلیسی واست: 3 كەس بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیركران

ئەمنی
  • 28-08-2022, 13:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای واست ئەمرۆ یەكشەممە، دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری كە یەكێكیان ژنە بەتۆمەتی جۆراوجۆر ڕاگەیاند.
    بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە واست لە ڕێگەی مەشقێكی ئەمنییەوە لە ناو سنوری بەرپرسیارێتیدا لەگەڵ مەفرەزە هەواڵگری و ئەمنییەكان توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن بەپێی حوكمەكانی مادەی (28) ی هۆشبەر، ئەوەش لەچوارچێوەی بەردەوامی هەوڵە ئەمنیەكاندا هات بۆ كاركردن لەژێر ڕێنماییەكانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای واست ئەحمەد ساڵح زركانی لەجێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن تاوانباران و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەرانسەری پارێزگاكەدا.
    ئاشكراشیكرد: مەفرەزەكانی بەشی نەهێشتنی تاوان لە واست توانیان بە هاوكاری خاوەن دوكانەكانی زێڕفرۆشان لە شاری كوت ژنێكی خەڵكی بەغداد دەستگیر بكەن كە زێڕی لە دووكانەكانی ناو بازاڕی زێر دزیوە لەكاتێكدا خاوەنی ئەو دووكانانە سەرقاڵی ڕێكخستنی پسوڵەی فرۆشتن بوون بۆی.
    ئاماژەی بەوەشدا:  لێدوانی دانپێدانان بەپێی بڕگەكانی مادەی 446ی یاسای سزادانی عێراقی تۆماركراوەوە تاوانباركراون.
    رونیشیكردەوە: ڕێكارە یاساییە پێویستەكان لە دژی تۆمەتباران گیراوەتەبەر و رادەستی بە دەسەڵاتی دادوەری كردووە بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانە.