بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ شەممە دەزگای كەشناسی پێشبینی كرد لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی خۆڵبارین لە ژمارەیەك ناوچەی وڵات پەرە بسێنێت.
بەڕێوەبەری میدیای دەستەكە،عامر ئەلجابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندووە : دۆخی كەشوهەوای وڵات كە پەرەسەندنی تۆزە نەك زریانی تۆز، ئاماژەی بەوەشكردووە : دەستەكە پێشتر ئاماژەی بەوە كردووە لە وڵات لە كۆتایی هاویندا بەركەوتەی زیادبوونی تۆز دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەوەی ڕوودەدات دەرئەنجامی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوایە، جگە لە جیاوازییە گەرمیەكانی نێوان بارستە هەوای (گەرم و سارد) كە بەشداربووە لە بەرزبوونەوەی تۆز.
ئاماژەی بەوەشكردووە : عێراق كاریگەریی دابەزینی گەرمی وەرزی بووە، بەو پێیەی هەندێك جار پلەكانی گەرما دەگاتە 50 پلەی سەدی و دواتر بەرەبەرە جارێكی دیكە دادەبەزێتەوە.
ئەلجابری جەختی لەوە كردەوە : كە ئەو داتایانە ئاماژەن بۆ زیادبوونی تۆز و خۆڵ لە ژمارەیەك ناوچەی وڵات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، بەتایبەتی لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاست، بەهۆی هەڵاوسانی وەرزی كەشوهەوا.