بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە لیوا محەممەد جاسم ئەلزوبەیدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی میسان ئامادەیی دەروازەی سنووری ئەلشیب بۆ پێشوازی لە سەردانكەرانی ئەربەعین لە كۆماری ئێرانەوە ڕاگەیاند، دوای تەواوكردنی سەرجەم ڕێكارە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان.
ئەلزوبەیدی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و رایگەیاندووە : بەندەرەكە ئامادەیە بۆ پێشوازیكردن لە سەردانكەرانی لایەنی ئێران، دوای ئەوەی سەرجەم رێوشوێنە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان بەدرێژایی رێگاكە تەواو بوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ناردنی سەرجەم یەكە ئەمنییەكان لە سوپا و پۆلیس و دەزگای هەواڵگری لە بەندەری ئەلشیبەوە بەرەو مەزارگە پیرۆزەكان بەناو شاری ئەلعمارەدا تێدەپەڕن.