نەوت بەرواری دەستپێکردنی بەرهەمی بەنزینی "سوپەر" ڕادەگەیەنێت و نرخەکەی دیاریدەکات

ئابوری
  • 27-08-2022, 18:16
  • +A -A

    بەغدا - INA- هێندرین مەكی
    ئەمڕۆ شەممە كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی سەر بە وەزارەتی نەوت، وادەی خستنە بازاڕی بەرهەمی بەنزینی سوپەر لە وێستگەكانی پڕكردنەوە راگەیاند، هاوكات نرخی یەك لیتر لێی دیاریكرد.
    بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە حسێن تالیب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : وەزارەتی نەوت رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خستنە بازاڕی بەرهەمی سێیەم (سوپەر زۆر پاك) بۆ بەرهەمی بەنزین كە بەرهەمێكی 100% هاوردەكراوە بۆ یەكەمی ئەیلوولی داهاتووەوە دەست پێدەكات و هاوڵاتیان پێ دابین بكەن.
    تالیب ئاماژەی بەوەشكردووە : ئامانجەكە تەیاركردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێرن و داواكاری هاوڵاتیانە بە پێشكەشكردنی مادەیەكی پاكی بەرز و ڕوونیكردەوە : كە ئەم بەرهەمە بەنزینە بە دراوی ڕەق هاوردە دەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : نرخی یەك لیتر وەك سەرەتایەك 1000 دینارە، لەلایەن دەوڵەتەوە تا 400 دینار پشتگیری دەكرێت، چونكە نرخی هاوردەكردنی 1.400 دینارە، بەڵام دەوڵەت بە هەزار دینار پێشكەشی دەكات وەك پاڵپشتیەك بۆ هاووڵاتییەكە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : نرخەكە هەر سێ مانگ جارێك یان دوو مانگ جارێك بەپێی نرخی بازاڕی نێودەوڵەتی پێداچوونەوەی خولیی بۆ دەكرێت، هەروەها جێگیر نییە بەڵكو گۆڕاوە بەپێی گۆڕاوەكانی بازاڕی جیهانی بۆ هاوردەكردنی وەرگیراوەكانی نەوت.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : هەندێك وێستگە بۆ فرۆشتنی ئەم بەرهەمە تەرخان دەكەین، بەو پێیەی ناتوانین وا لە هەموو وێستگەكان بكەین سێ بەرهەم بفرۆشن، هەربۆیە ئەو وێستگەیەی سوپەر بەنزین دەفرۆشێت بەرهەمێكی دیكە نافرۆشێت.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لە بەغدا دوو وێستگەمان دەستنیشان كرد بۆ تاقیكردنەوەكە، یەكێكیان لە كەرتی رەسافە كە وێستگەی موسا بن نەسیرە، ئەوی دیكەیان لە كەرتی كەرخ كە وێستگەی ریسالە حكومەتە لە ناوچەی مەنسوور، بۆ فرۆشتنی ئەم بەرهەمە و باقی وێستگەكان تەنها لەگەڵ دوو بەرهەمەكەی تر كاردەكەن، ئەوانیش بەنزینی باشتر و بەنزینی نایاب بە نرخە دیاریكراوەكانیان 450 و 650 دینارە.لە باقی پارێزگاكان، وێستگەیەكمان لە هەر پارێزگایەكدا وەك دەستپێك دەستنیشان كردووە خاڵێك بۆ ئەم پڕۆژەیە و لە ناوەندی پارێزگاكەدا دەبێت.