سەدر ئامادەیی خۆی بۆ واژۆكردنی رێككەوتنێك رادەگەیەنێت بەو مەرجەی حزبەكان بەشداری پرۆسەی سیاسی نەكەن

سیاسی
  • 27-08-2022, 17:39
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە موقتەدا سەدر سەركردەی ڕەوتی سەدر راگەیاند: ئامادەیی خۆی بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتن بە مەرجی ئەوەی حزبەكان بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا نەكەن .
    ساڵح محەممەد ئەلعێراقی وەزیری سەدر لە تویتێكدا كە  کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند  بڵاوی كردۆتەوە و رایگەیاند: شتێك لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە گرنگتر هەیە، گرنگترین شت ئەوەیە: بەشدارینەكردنی هەمووان وحیزب و كەسایەتییەكان كە بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسیدا كردووە لە دوای داگیركاریی ئەمریكاوە لە ساڵی 2003 تا ئەمڕۆ. ئەمە بە هەموو وردەكارییەكانییەوە سەركردە و وەزیر و فەرمانبەر و پلە تایبەتەكانی سەر بە حیزبەكان، بەڵام بە ڕەهایی و بە ڕەوتی سەدریشەوە و من بە دەمێكی پڕەوە ئەمە دەڵێم.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمە لە جیاتی ئەو هەموو دەستپێشخەریانەی كە هەندێك بەدوای دەگەیەن، بە نەتەوە یەكگرتووەكانیشەوە، سوپاسگوزارییە، منیش ئامادەم، لە ماوەی زۆرترین (72) كاتژمێردا، رێككەوتنێك واژوو بكەم كە ئەمە لەخۆ بگرێت و لە ئێستاوە و ناوترێت كە ئەمە دوای هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەدەست دێت، نە بە هیچ شێوەیەك بەدەست نەهێت و بە رێگەی خوێناوی.
     لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەگەر ئەمە بەدەست نەهێنرێت، هیچ بوارێك بۆ چاكسازی نییە، هەربۆیە پێویست ناكات من دەستوەردان بكەم لەو شتانەی لە داهاتوودا ڕوودەدەن، نە بە تویتێك و نە بە هیچ شتێكی تر.