پۆلیسی فیدراڵی ئامانجەكانی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی توندی شەش لە كەركوك ڕوون دەكاتەوە

ئەمنی
  • 27-08-2022, 17:35
  • +A -A

    كەركوك - INA- مەهدی ربحاوی
    ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی ئامانجەكانی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی توندی شەشی لە پارێزگای كەركوك ڕوون كردەوە.
    لیوای 12ی پۆلیسی فیدراڵی عەمید ئیحسان كەریم سەتار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە دەستەبەركردنی زنجیرەیەك بەرزایی (مامە)ە لە باكووری رۆژئاوای كەركووك و دۆڵەكان بۆ باشووری رۆژئاوای پارێزگاكە، ئاماژەی بەوەدا : كە ئەم ناوچانە لەلایەن توخمە تیرۆریستەكانەوە بەكاردەهێنرێن و وەك كۆریدۆرێك بۆ ئەوەی بەناودا تێپەڕین بەهۆی جۆراوجۆری زەویەكەیەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی توانیان لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی قۆناغی شەشەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی توند لە كەركوك كاش و كۆگای چەك و 12 ئامێری تەقەمەنی بدۆزنەوە، ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوامە تاوەكو ئامانجە خوازراوەكان و بەدەست دەهێنرێت و ناوچەكە لە باندە تیرۆریستییەكان پارێزراو دەبێت و سەرچاوەكانیان وشك دەكرێتەوە.