لە بەندەری ئوم قەسر دەست بەسەر 8 كۆنتێنەردا گیرا بە پێشێلكردنی مەرجەكانی هاوردەكردن

ناوخۆ
  • 27-08-2022, 17:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، دەستەی بەندەرەكانی سنوور دەستبەسەرداگرتنی 8 كۆنتێنەری بە پێشێلكردنی مەرجەكانی هاوردەكردن لە بەندەری ئوم قەسر راگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن ئەو دەستەكە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوەكردووە : بەندەری بەندەری ئوم قەسر ئەلئەوسەت توانیویەتی دەست بەسەر (8) هەشت كۆنتێنەردا بگرێت كە (فلتەری هەوا، بۆری ئاسن، پارتیشنی ئاسن و پلیكانە، بەشەكانی ئەلەمنیۆمی تێدابووە، سیستەمێكی كۆنترۆڵكردن لەگەڵ ئامێرەكانی دەرهێنانی ڕۆنی هایدرۆلیكی، سیرامیكی ئیسپانی). سەرچاوە) ئاماژەی بەوەدا : كە هەموو كەرەستەكان پێشێلی مەرج و رێساكانی هاوردەكردنن، چونكە ئەوان لە ماوەی یاسایی تێپەڕن كە رێگەیان پێدراوە لە بەندەرەكەدا بمێننەوە بەبێ راوێژكردن بەلایەنە پەیوەندیدارەكان.