بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە مونتەسڕ ئەلزوبی باڵیۆزی ئوردن لە عێراق كرد.
لە راگەیەندراوێكی نووسینگەی حەلبوسی كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژە بەوە كراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا تاوتوێ كراوە، هەروەها پێشهاتەكانی دۆخی سیاسیی ئەو وڵاتە تاوتوێ كراوە و بە هەمان شێوە وەك ژمارەیەك پرس كە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە.