بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای رۆژانی داهاتووی وڵاتی راگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای كردووە.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژە بەوە كراوە : كە بارودۆخی كەشوهەوای ئەم ڕۆژ شەممەیە ڕوون دەبێتەوە، پلەكانی گەرماش لە هەموو ناوچەكانی وڵات نزیك دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو و ئاماژە بەوە كراوە : كە زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و كەركوك و كەربەلا و سەڵاحەدین و بابل تۆماردەكرێن و واست و نەجەف و دیوانیە و موسەننا 45 پلەی سەدی و هەولێر 43 و سلێمانی 41 و بەسڕَە 46 پلەی سیلیزی.
ئاماژەی بەوەشكرد : سبەینێ یەكشەممە كەش و هەوا لە هەموو ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێتەوە، پلەكانی گەرماش لە ناوچەكانی باكور و باشوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشووە، هەروەها لە ناوچەی ناوەڕاست كەمێك بەرز دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ڕۆژی دووشەممە كەشوهەوا لە هەموو ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست، هەروەها لە هەرێمی باشوور كەمێك بەرز دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : كە بارودۆخی كەشوهەوا بۆ سێشەممەی داهاتوو لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات روون دەبێت و پلەكانی گەرماش لە ناوچەكانی باكور و باشوور نزیكە لە رۆژی پێشوو و لە ناوچەكانی ناوەڕاست كەمێك بەرز دەبێتەوە.
ڕوونیشی كردەوە : چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، هەروەها لە هەرێمی باشووریش كەمێك بەرز دەبێتەوە.