بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران تەئكیدی كردەوە عێراق خاوەنی یەدەگێكی گەورەی نەوت و غازە، حكومەتیش سورە لەسەر ئەوەی بە شێوەیەكی زۆر باش سودیان لێوەرگرێت. عەبادی لە میانی وتارێكیدا كە لە كۆڕبەندی چوارەمی وزە لەرۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەری كۆمپانیا نەوتییە گەورەكانی عێراق و جیهان بەرێوەدەچێت، رایگەیاند: سورن لەسەر ئەوەی پشتبەستن بە نەوت وەك تاكە سەرچاوە رابگرن و داواشیكرد بنەمای زانستی دابڕێژرێت بۆ هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ نەوت و غاز و سەرچاوەكانی تری وزە، عەبادی پێشوازیشی لە وەبەرهێنانی بیانی و كرانەوە بە رووی كۆمەڵگەی نێودەوڵًەتی كرد. عەبادی وتیشی سەرباری شەڕ حكومەت خەرجی بەركاربردنی بە رێژەیەكی زۆر كەمكردەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە وڵاتان لە كاتی شەڕدا خەرجییان زیاد دەكات، بەڵام عێراق سەرباری كەمكردنەوەی خەرجی سەركەوتنی ا بەسەر تیرۆریستاندا بەدەستهێنا.