زیدان: پێویستە فێربوون بۆ هەمووان فەراهەم بێت

ناوخۆ
  • 27-08-2022, 14:20
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فائیق زەیدان رایگەیاند: پێویستە خوێندن بۆ هەمووان بەردەست بێت.
    زیدان لە میانی كۆنفرانسی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئاماژەی بەوەدا : كە پێویستە پەروەردە لانیكەم لە دوو قۆناغدا بەخۆڕایی بێت و لەبەردەستی هەمووان بێت وئاماژەی بەوەدا كە : پەروەردە دەرفەتێكی كار بۆ ژنان دەڕەخسێنێت كە توانای ئەوەیان پێدەدات پێداویستییەكانی ژیانێكی شایستە بەدیبهێنێت و هەروەها توانای پەیوەندیكردنیان لەگەڵ كۆمەڵگا و پێكهێنانی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و توانای چارەسەركردنی هەر كێشەیەك كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
    داواشی لەوە كردووە : هەموو لایەك بە تەواوی پابەند بن بە بنەماكانی مافی مرۆڤ كە تێیدا هاتووە هەموو كەس مافی خوێندنی هەیە، خوێندن بەخۆڕایی بێت، خوێندنی سەرەتاییش ناچارییە.