حەلبوسی: داوا لە هێزە سیاسییەكان دەكەم بۆ مێزێكی دیالۆگ دابنیشن كە چارەسەری قەیرانی سیاسی بدۆزێتەوە

سیاسی
  • 27-08-2022, 14:01
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان جەختی لە دانیشتن لەسەر مێزی دیالۆگ و بەردەوامبوون لە هەڵبژاردنی پێشوەخت كردەوە.
    ئەلحەلبوسی لە میانی كۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی كردبوو وتی: داوا لە هێزە سیاسییەكان دەكەم لەسەر مێزێكی دیالۆگ دابنیشن كە بگاتە چارەسەر بۆ قەیرانی سیاسی وپشتیوانیكردنی لە دەستپێشخەریی گفتوگۆی نیشتمانی.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ناتوانێت دۆخی وڵات لەم دۆخەدا بەردەوام بێت، ئەوەی ئەمڕۆ گەیشتووین نوێنەرایەتی پاشەكشە دەكات لەوەی كە لەسەری بووین و ئاماژەی بەوەشكردووە : كۆتایی ئەمساڵ حكومەت ناتوانێت هیچ پارەیەك بەبێ بودجە خەرج بكات.