نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراق

ئابوری
  • 27-08-2022, 13:23
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراقدا سەقامگیری بەخۆیەوە بینی.
    نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 148000 دینار بووە، لەكاتێكدا نرخی كڕینی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 147 هەزار و 900 دینار بووە.
    پێشتر بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بە دەستكاریكردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار بوو، هەروەها نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دانرابوو ) دینارە بۆ هەر دۆلارێك، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە هاوڵاتی بە (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.