دەستپاكی: فەرمانێكی نوێی بانگهێشتكردنی لە دژی قایمقامی پێشووی سامەڕا دەرکرد

ناوخۆ
  • 27-08-2022, 13:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ شەممە بەشی لێكۆڵینەوە لە دەستەی نەزاهە دەركردنی فەرمانی بانگهێشتكردنی نوێی لەدژی سەرۆكی شارەوانی پێشووی قەزای سامەڕا لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕایگەیاندووە : بەپێی ڕاگەیەندراوێكی کە کۆپیەکی دەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند، دادگای لێكۆڵینەوەی سەڵاحەدین، كە تایبەتە بە لێكۆڵینەوە لە پرسەكانی دەستپاكی، فەرمانی بانگهێشتكردنی دەركردووە دژی قایمقامی قەزای سامەڕا، لە پاشخانی كشانەوەی ئامێرێكی تایبەت بۆ سكرتاریەتەكانی پڕۆژەی ئامادەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەڵاحەدین لە ساڵی 2013دا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : دادگا فەرمانی دامەزراندنی بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی 316ی یاسای سزادانی هەمواركراوی ژمارە 111ی ساڵی 1969 دەركردووە.
    شایانی باسە ئەو دەستەكە ڕایگەیاند : لە ماوەی ڕابردوودا دەركردنی سێ فەرمانی بانگهێشتكردن لە دژی تۆمەتبارەكان لە دۆسیەكانی گەندەڵی موچەی فەرمانبەران و سەرپێچی لە دەركردنی بۆندەكان كرواە.