بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی بەندەرەكانی سنوور ڕایگەیاند كە قاچاخی مولیدە كارەباییەكانیان پووچەڵ كردووەتەوە، بەو پێیەی لە بەندەری زڕباتیە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا گیراوە كە مەبەست لێی قاچاخ بووە.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە هاتووە، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژە بەوەكراوە : مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە توانیویانە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا بگرن لە دەرەوەی كەمپی گومرگ كە بۆ قاچاخ ئامادە كراوە و ئاماژە بەوەشكراوە : لە رێگەی دۆزینەوە و وردبینییەوە دوو مولیدەی كارەبای زەبەلاح دۆزرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەكاتێكدا بەیاننامەی گومرگی ئاماژە بە بوونی (ئاسنی ئامێری ئاسن، فڵچەی پلاستیك و وایپەر، شوێنی یاریكردن بۆ منداڵان) دەكات، ئەمەش پێشێلكردنی مەرج و رێساكانی هاوردەكردنە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ڕاپۆرتێكی بنەڕەتی دەستبەسەرداگرتن ڕێكخرا و شێواز و مامەڵەی گومرگی ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی زڕباتیە كرا.