دەستەی كەشناسی: رۆژانی داهاتوو پلەی گەرما لە نێوان بەرزی و نزمیدا دەبێت

ناوخۆ
  • 25-08-2022, 22:11
  • +A -A

     بەغداد ـ INA
    دەستەی كەشناسی ئەمرۆ پێنجشەممە پێشبینی کۆتایی هاتنی هاوینی کرد و هاوکات تێبینیشیکرد کەپلەی گەرما لەڕۆژانی داهاتوودا لەنێوان بەرزی و نزمیدا دەبێت.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کەشناسی عامر ئەلجەبری بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: عێراق تا ئێستا لە 31ی ئایارەوە تا ئێستا بە هۆی شەپۆلی گەرمی وەرزییەوە کە لە خاکی هیندستان دروست بووە، کاریگەری هەیەو پلەکانی گەرما لە نێوان بەرزایی و نزمیدا دەمێننەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا.
    ئاشكراشیكرد: دوو ڕۆژی ڕابردوو شایەتحاڵی دابەزینی پلەی گەرمای دیاری کراو بوون، لەوانە ناوچەکانی باشوور، بەتایبەتی لە بەسرە و میسان، کە 45 پلەی سەدی تۆمارکردووە، وتیشی: لە کۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوودا دابەزینی گەرمی ڕوون دەبێت بۆ ئەوەی کۆتایی وەرزی هاوین دیاری بکرێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: تا کۆتایی مانگی داهاتوو گۆڕانکاریەکی بەرچاو لە كەشوهەوادا رودەدات.