بەغداد - INA
كۆبوونەوەیەك لەبارەگای وەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی وەفدێكی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەچوو بۆ گفتوگۆكردن لەلەبارەی دۆسیەكانی ڕێكخستنی هاتنەناوەوەی سەردانكارانی دەرەوەی عێراق بۆ جێبەجێكردنی سەردانی چلە و عێراقی لەدەرەوە كەپێگەی ناسنامەیان نییە.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ لەگەڵ شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوە كۆبووەوە كە بریتین لە بریكاری وەزارەت و ژمارەیەك لە ڕاوێژكاران و سەرۆكی فەرمانگەكانی ئەو ئەو وەزارەتە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند بابەتێكی پەیوەست بە كاری هاوبەش.
غانمی لەگەڵیاندا گفتوگۆیكرد لەبارەی بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت لەچەند بوارێكدا كەپێشتر مەسەلەی پەڕاوی فەرمیی لەسەر ڕێكخستنی چوونەژوورەوەی سەردانكەرانی دەرەوەی عێراق لە بۆنەی یادی سەردانكارانی چلە.
هەروەها بارودۆخی عێراقییەكانی دەرەوەی وڵات لەوانەی كە پەڕاوی ناسنامەیان نییە و بەربەستیان لەبەردەم كارتی نیشتمانی و پاسپۆرتدا هەیە تاوتوێ كرا.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبونەوەكەدا باس لەگەڕانەوەی كۆچبەران و پێویستی هەماهەنگی كار لەنێوان وەزارەتەكانی ناوخۆو دەرەوەو كۆچ و كۆچبەران و ئاوارەكان كرا.
غانمی ڕۆڵی وەزارەتی دەرەوەشی بەرزنرخاند لەچارەسەركردنی چەندین كێشەی پەیوەست بەكاری هاوبەش و ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ ڕێكخستنی ئەركە دیبلۆماسییەكان و كاری باڵیۆزخانەكانی عێراق، جەختیشی لەوە كردەوە كە وەزارەتی ناوخۆ ئامادەیە پشتیوانی تەواوی بۆ كارەكانی وەزارەتی دەرەوە بكات.
وەفدەكە سوپاسی غانمی كرد بۆ ئەو بایەخە گەورەیەی كەبۆ پشتیوانیكردن لەئاسایش و سەقامگیری و پەرۆشی بۆ چڕكردنەوەی هەماهەنگی و هەماهەنگی هاوبەش لەبەرژەوەندیی گشتیدا هەیە.