بەغداد - INA
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتیكردەوە: كۆگای ڤاكسینی پێویست بۆ وڵات هەیە تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو، و ژمارەی ئەو منداڵانەی ئاشكرا كرد كە لە پرۆگرامی ڤاكسین دەیانگرێتەوە.
سەرۆكی بەشی بەرگری لەوەزارەتی تەندروستی فیراس موسەوی لەلێدوانێكیدا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ژمارەی ئەو منداڵانەی كە ڤاكسینی سەرەتایی دەیانگرێتەوە 1,250,000 منداڵن كە تەمەنیان لە خوار یەك ساڵەوەیە و ئەوان زۆرترین زیانبەخشن بە نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان و بەكتریاكان.
رونیشیكردەوە: ئەولەویاتی وەزارەت ئەوەیە كە ئەو كەسانە لە نەخۆشی پەتا بەرگری بكات و وەزیری تەندروستیش ئەوپەڕی گرنگی بەم كێشەیە دەدات.
ئەو بەردەوام بوو و وتی: زیاتر لە 5000,000 منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ ئەو ڤاكسینە وەردەگرن كە هەموویان لە ڕێگەی بەرنامەی ڤاكسینیەوە دەكوترێن.
وتیشی: "وەزارەتەكە لە ڕووی داراییەوە ڕووبەڕووی گرفتێكی گەورە دەبێتەوە لە دابینكردنی ڤاكسیندا چونكە بودجە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڤاكسینانەی كە ئێستا هەیە و دەتوانێت بگاتە ئێمە، دەتوانێت تا مانگی شەشی ساڵی داهاتوو پێداویستی وڵات پڕدەكاتەوە.
رونیشیكردەوە: لەمانگی ئازاردا وەزارەتی تەندروستی بەهاوكاری ڕێكخراوی یونیسێف كەمپینێكی بۆ فراوانكردنی داپۆشینی خزمەتگوزارییە ئاساییەكانی بەرگری دەستپێكرد، بەبەشداری زیاتر لە 1300 تیپی هۆشیاری مۆبایل لەسەرتاسەری عێراق
پرۆگرامی كوتان بریتییە لە پێدانی ڤاكسینی منداڵان.