دارایی كۆبوونەوەیەكی فراوان دەكات بۆ تەواوكردنی پرۆژەی مۆدێرنكردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی

ئابوری
  • 25-08-2022, 20:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی ئەنجامدا بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی نوێكردنەوەی سیستمی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزیری دارایی بە وەكالەت ئیحسان عەبدولجەببار، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی كرد بۆ تەواوكردنی قۆناغەكانی ئامادەكاری پرۆژەكە بۆ نوێكردنەوەی سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی IFMIS، بەبەشداری ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبردنی پرۆژە و سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری پڕۆژەكە و دەزگای راوێژكاری AARC بۆ گرێبەستی ICC بەئامادەبوونی بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی پەیوەندیدار بەجێبەجێكردنی پرۆژەكە.
    ئاشكراشیكرد: كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەی ڕاپۆرتەكانی پەیوەست بە كارەكانی پرۆژەكە كرا لە ڕووی خوێندنی بازاڕ و مەترسییە شاراوەكان، هەروەها پەسەندكردنی دەرهاویشتەكانی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە وێڕای تاوتوێكردنی فاكتەرەكانی سەركەوتنی پڕۆژەی AFMS ، هەموو ئامرازەكان دابین بكرێت لە نێو هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی بە شێوەیەك كە سەلامەتی خۆی مسۆگەر بكات لە مەترسییە ستراتیژییە هەمەجۆرەكان.
    رونیشیكردەوە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بنەماكانی جێبەجێكردنی دیجیتاڵیكردنی بەڕێوەبەرایەتی دارایی كرا، كە بەشداری لەجێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی سیستمی بەڕێوەبردنی دارایی یەكخراودا دەكات.
    ناساندنی شێوازی نوێی كاركردن كە لەڕێگەی ئامراز و پراكتیكی نوێوە جێبەجێ دەكرێت جگە لەتەواكردن و ئاسانكردنی پرۆسەكانی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی و هەروەها بەرزكردنەوەی پلانی ستراتیژی و بەكارهێنانی باشی سەرچاوە داراییەكان"
    ئیحسان عەبدولجەبار تەئكیدیكردەوە: كە جێبەجێكردنی سیستمەكە كار بۆ بەدیهێنانی پاكێجێك لە ئامانجەكان دەكات كە گرنگترینیان بریتییە لە دیسپلینی دارایی و كەمكردنەوەی هەڵەكان و بەدەستهێنانی كارایی و كاریگەری لە بەكارهێنانی سەرچاوەكانی حكومەتدا، ئەوە جگە لەدابینكردنی زانیاری دروست و راستەقینە لەسەر هەموو زانیاریە دارایەكانی حكومەت كە یارمەتیدەرە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان بەشێوەیەكی كارا و كاریگەر، و هەروەها ئاماژەیكرد بە بەرزكردنەوەی ئاستی شەفافییەتی دارایی و بەدواداچوون و كۆنترۆڵكردن و لێپرسینەوەی دارایی و هەروەها زیادكردنی توانای پلاندانانی گونجاوی لێشاوی نەقدی حكومەت.