وەزیری بازرگانی: عێراق چووە ناو پەیمانی بازرگانی دانەوێڵە

ناوخۆ
  • 25-08-2022, 20:05
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزیری بازرگانی عەلا جبوری ئەمرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: عێراق چووە ناو پەیمانی بازرگانی دانەوێڵەی ساڵی 1955 بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامێكی فەرمی ئەنجومەنی جیهانی دانەوێڵە.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دوای بەدواداچوونی بەردەوام و هەوڵەكان بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە دانوستان و ماندووبوون و ئامادەبوونی كارای عێراق لە كۆڕە ئابوورییە نێودەوڵەتی و ئیقلیمی و عەرەبییەكاندا كە لەلایەن بەشی پەیوەندییە ئابوورییەكانی دەرەوە و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری بازرگانی، عێراق بەفەرمی چووەڕیزی گرنگترین پەیماننامەی ڕێكخستنی بازرگانی دانەوێڵەی نێوان وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 1995، ئاماژە بەوە دەكات كە عێراق لە 11ی ئابەوە پەیوەندی بەم پەیماننامەیەوە كردووە.
    ئاشكراشیكرد: هەموو ڕێوشوێن و هەموو كارەكان لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی دانەوێڵەی گرتەبەر، كە ئامرازی چوونەژوورەوەی لەگەڵ نەتەوەیەكگرتووەكان و بەپێی ئەو چوارچێوەیە یاساییانەی كە بە بڕیاری ژمارە (1) لە پەسەندكردنی یاسای ژمارە (1) ی ساڵی 2021دا پەیڕەو كرا، بەم شێوەیە ئەندامێتی عێراق لە ئەنجومەنی جیهانی دانەوێڵە بە فەرمی ڕاگەیەندرا كە 57 وڵات لەخۆ دەگرێت.
    رونیشیكردەوە: ئەم ڕاگەیاندنە گەنم و دانەوێڵە بنەڕەتییەكانی تر مسۆگەر دەكات بۆ وەزارەت و بۆ دڵنیابوون لە جێگیربوونی كڕینی گەنم و دانەوێڵە بنەڕەتییەكانی تر بۆ پاراستنی پێداویستیەكانی ئاسایشی خۆراكی وڵات بە نرخی مامناوەندی نێودەوڵەتی و بەپێی ستانداردەكانی ئەنجومەن، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: ئەنجومەنی نێودەوڵەتی دانەوێڵە چوونەژوورەوەی كۆماری عێراق، پەیمانی بازرگانی دانەوێڵە دەبێتە 57 وڵاتی ئەندام.