بەغداد - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز بارودۆخی سیاسی وڵاتیان تاوتوێكرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: حەلبوسی لەگەڵ فەیاز كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی سیاسی وڵات كرا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرەكان كرا كە لەگەڵ قۆناغەكەدا بگونجێت و بەشداری بكات لە زاڵبوون بەسەر قەیرانەكەدا.