دادگای فیدڕاڵی 30 ئەم مانگە بۆ کۆڵینەوە لەسکاڵای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دیاریدەکات

سیاسی
  • 25-08-2022, 19:03
  • +A -A

    بەغداد / INA
    دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممەڕوژی30ئەم مانگەی بۆ یەکلاکرنەوەی سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دیاریکرد.
    بەیاننامەی دادگای فیدڕاڵی کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە بڕیاری داوە کە سکاڵای ژمارە 188 کەلەلایەن نساڕ زغیر ئەمینداری فراکسیۆنی سەدڕ پێشکەش کراوە دوابخات بۆ 30 مانگی ئاب.
    بابەتی سکاڵاکەش هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانوپابەندکردنی سەرۆک کۆماربە دەستنیشانکردنی وادەی هەڵبژاردنیش لەخۆدەگرێت.
    ئەنجومەنی دادوەری وتی کە ئەرکەکانی ئەنجومەنەکە لە مادەی 3 دا هاتووە لەیاسای
    ژمارە 2017 کەپەیوەستە بە ئەنجومەنەکەوەوپەیوەندی بەهەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن وتەشریعیەوەنییە
    وەک ڕەچاوکردنی پڕنسیپی پەرتکردنی دەسەڵاتەکان کەلەمادەی 47 ی دەستوری عێڕاقدا هاتووە.