بەغداد/ INA
پارێزگاری واست محمد میاحی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە دەسکرا بە پڕۆژەکانی ئاسایشی خۆراک لە پارێزگاکەدا.
المیاحی لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست
ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پشت بەخودا بەشی یەکەمی پڕۆژەکانی ئاسایشی خۆراکمان دەستپێکرد ئەویش پاش تەواوکردنی ڕێکارەکان وجێبەجێکردنی ڕانماییەکانی وەزارەتی پلاندانان.
وتیشی کە پارێزگای واست بەگوێرەی ئەم یاسایە پڕۆژەکان ڕادەگەیەنێت بەرامبەربە کۆمپانیاکان تاکوبەپێی یاساوڕێسا کارپێکراوەکان پڕوپۆزەڵەکانیان پێشکەش بکەن، هەروەها بانگهێشتی کۆمپانیا رەسەنەکان دەکەین کە مامەڵەی کارکردن لەوپڕۆژانە پێشکەش بکەن.
وتیشی کە ئەوپڕۆژانە واقعی خزمەتگوزاری پێشدەخات لەشارەکە.