بەغداد/ INA وسام مەلا
ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە کاتی تەواوبوونی پڕۆژەی دەروازەکانی شاری بەغدای دیاریکرد.
وتەبێژی ئەمیندارێتی حیدڕ مجید لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کەکارکردن بەردەوامە لەپڕۆژەی پەڕەپێدانی
دەروازەکانی بەغداد وکۆمپانیاکانیش بەردەوامن لەکارکردن.
وتیشی کە هەندێک بەربەست هەن لەپێش پڕۆژەکە لەسەرڕێگای بەغداد ...دیالە کەبۆئەم مەبەستە چەند ڕاسپاردەیەک ئاڕاستەی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران کراوە تاکوئەوکێشەیە چارەسەربکرێت.
وتیشی کە ئەوپڕۆژەیە زۆرگرنگە بۆ ئەوەی سەروسیمایەکی جوان بە دەروازەکانی بەغداد ببەخشرێت.
ڕوونیشی کردەوەکەلەماوەی دووساڵدا دەروازەکان ئامادەدەبن وپڕۆژەکە بەیەکجارەکی تەواودەبێت ، وەهەموو ئەوپڕۆژانەی کەلەلایەن ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەرپەرشتی دەکرێن بەگەرموگوڕیەوە بەڕێوەدەچن وڕانەگیراون.
بەیاننامەیەکیش کەلەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە دەرچووە وکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی کە حالد نجم بتال وەزیری پلاندانان سەرۆکایەتی
کۆبوونەوەیەکی کرد لەنێوان پارێزگاری بەغداد ووەزارەتی پلاندانان و نوێنەری کۆمپانیاکان کە پڕۆژەکە جێبەجێدەکەن کەپارێزگاری بەغداد محمد جابر عەتا ئامادەی بوو تیایدا باس لە
کاروپڕۆژەکانی پەڕەپێدانی دەروازەکان کرا.
لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە سەرلابردنی سەرجەم بەربەستەکان کە دەبنە ئاستەنگ هەمبەربە بەڕێوەچونی پڕۆژەکە،
هەروەها لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری بەغداد
واقعی بەڕێوەچونی پڕۆژەکەی خستەڕووهەروەها ئاماژەی بەوبەربەستانەشکرد کەپێویستە بەزووترین کات چارەسەربکرێن ولاببرێن.ئاماژەشی بەوەکرد کە بەربەستی کارەبایی لەسەرڕێگای پڕۆژەکەداهەیە کەپێویستە چارەسەریان بۆ بدۆزڕێتەوە ،جەگەیەتۆڕەکانی ئاو کەلەنزیک دەروازەکاندا بوونیان هەیە.
هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا ئەوپلان ودیزاینانە خرانەڕوو کەپەیوەستن بەپڕۆژەکەوە.