کرکوک_INA_مهدی ڕبحاوی
پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە وردەکاری پلانێکی ڕاگەیاند بۆ بوژاندنەوەی
باغ وبێستانەکانی کەرکوک.
پارێزگاری کەرکوک ڕاکان جبووری بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کەپاش هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوە فەرمانمان داوە بە زیادکردنی
ڕووبەری سەوزی ودابینکردنی ئاو وئاودێری
بۆیان تاکوسیمای شارەکە جوان بێت .
وتیشی کە ئەم پلانە ئاڵتونکۆپری وحەویجە وریازو داقوقیش دەگرێتەوە.
ڕوونیشی کردەوە کە پلانەکە ناوچە سەوزیەکانی ڕێگای حۆلی وێسگەی ناوەڕاست
و کۆڕنیشیش دەگرێتەوە، جەختیشی لەوەکردەوەکە هۆشیاری هاوڵاتیان پێویستە
لەمبارەیەوە کەپێویستە پیاوانی ئایینی ودەزگاکانی ڕاگەیاندن کەسەیەتیەکان لەم بوارەدا ڕۆڵ بگێڕن.