بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆرسەی عێراق پێوەرەكانی بازرگانی بۆ هەفتەی چوارەمی مانگی ئابی 2022 ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا بازاڕی بۆرسە كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقی (INA) كەوتووە و ئاماژە بەوەكراوە : بۆرسەی عێراق رێكخستووە لەماوەی هەفتەی چوارەمی مانگی ئابی 2022، پێنج دانیشتنی بازرگانی لە رۆژی یەكشەممەوە، كە هاوتایە لەگەڵ 08/21/2022 تا رۆژی پێنجشەممە، هاوتایە و لەم هەفتەیەدا نیشاندەرەكان لە خوارەوەن:
1- ژمارەی ئەو پشكانەی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا مامەڵەیان پێوەكراوە گەیشتە زیاتر لە (2) ملیار پشك.
2- بەهای پشكەكانی ئەم هەفتەیە زیاتر لە (3) ملیار دینار بووە.
3- پێوەرەكانی بازرگانی بازاڕ بۆ یەكەم دانیشتنی هەفتە بە (561.05) خاڵ داخرا، هاوكات پێوەرەكە لە كۆتایی هەفتەدا بە (570.91) خاڵ داخرا، بە بەدەستهێنانی بەرزبوونەوەی 1.73% بە بەراورد بە داخستنی لە یەكەمین دانیشتن.
4- لەماوەی هەفتەدا زیاتر لە (2000) گرێبەستی كڕین و فرۆشتن لەسەر پشكی ئەو كۆمپانیایانە جێبەجێكرا كە لە بازاڕدا خراونەتە بازاڕەوە.