وەزیری خوێندنی باڵا وەك ئامادەكاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن چوار ڕێنمایی دەردەكات

ناوخۆ
  • 25-08-2022, 14:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری خوێندنی باڵا نەبیل كازم عەبدولساحیب چوار ڕێنمایی دەركرد وەك ئامادەكارییەك بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
    لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژە بەوەكراوە نەبیل كازم عەبدولساحب وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم زانكۆكانی بەمانەی خوارەوە ئاڕاستە كردووە.
    ئامادەكردنی ڕێكارە كارگێڕییەكان بۆ ستافی مامۆستایان لە یەكەمی مانگی ئەیلولی داهاتوو و دەستپێكردنی ڕێڕەوی ئەكادیمی و ئامادەكارییەكان لە خوێندنی بەرایی و باڵا.
    جێبەجێكردنی پرۆگرامەكانی خوێندنی دەرچووان و پێداویستی و كاتەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2023/2022 كە وەرزی یەكەمی لە چواری مانگی ئەیلولی داهاتوو دەستپێدەكات، بەپێی ساڵنامەی پەسەندكراوی زانكۆ.
    چڕكردنەوە و تەواوكردنی ڕێكارەكانی گەشەپێدان بۆ ژینگەی زانكۆ و تاقیگە و هۆڵ و فەزای سەوزەكانی لەژێر ڕۆشنایی سیاسەت و پلانی دامەزراوەی پەروەردەی زانكۆ و پێداویستیەكانی كوالێتی و ناوبانگی ئەكادیمی بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023.
    دابینكردنی پێداویستی لۆجستی و خزمەتگوزاری بۆ تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم كە بڕیارە سێی مانگی ئەیلولی داهاتوو ئەنجام بدرێت و پاڵپشتی تەواو بۆ خوێندكارانمان لە ماوەی تاقیكردنەوەكاندا كە تا حەڤدەی هەمان مانگ درێژ دەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیری پەروەردە ئاڕاستەی كرد بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرەكانی هاوكاری بۆ سەركەوتنی خزمەتگوزاری كۆمەڵگا، وەك پاڵپشتی لە یەكگرتنەوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بۆ قوتابیانی خوێندنی ئامادەكاری لە زانكۆكان.