نەوت: داهاتی مانگی رابردوو زیاترە لە 10 ملیار دۆلار

ئابوری
  • 25-08-2022, 13:56
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی نەوت كۆی گشتی هەناردە و داهاتی بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ مانگی تەمموز راگەیاند، بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ).
    لە راگەیەندراوێكی نەوتدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژە بەوە كراوە : بڕی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتووەتە (102) ملیۆن و (385) هەزار و (49) بەرمیل، لەگەڵ داهاتی نەوتی خاو (10) ملیار و (368) ملیۆن و(352) هەزار دۆلارە.
    ئامارەكە ئاماژە بۆ ئەوەكراوە :  بەپێی راگەیەندراوەكە كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوانەی كە بۆ مانگی تەمموز لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە كراوە، بڕی (99) ملیۆن و (965) هەزار و (94) بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی تەمموز بووە هەناردەی نەوتی كەركوك لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە (2) ملیۆنێك (344) هەزار (536) بەرمیل.
    هەروەها گوتی :  تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك گەیشتە (101.268) دۆلار و ئاماژەی بەوەدا كە بڕە هەناردەكراوەكان لەلایەن (35) كۆمپانیای نێودەوڵەتی چەند نەتەوەیەكەوە باركراون، لە بەندەرەكانی بەسڕە، خور العەمیە، سەرئاوكەوتنی گونجاو لەسەر كەنداو و بەندەری جیهانی توركیا.