بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیوا یەحیا ڕەسووڵ، ناوی ئەو تیرۆریستانەی ڕاگەیاند کە لە بۆسەیەکدا لە نەینەوا کوژراون.
لیوا رەسووڵ، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراق گەیشتووە، رایگەیاندووە، "بە رێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، دەزگای دژە تیرۆر دەستیکرد بە دانانی بۆسەیەکی پیشەیی لە نزیک سایلوی مەخموور لەپارێزگای نەینەوا."
ئاماژهی بهوهشكرد: "دوای ئهوهی ههواڵگری وریای ئهو دەزگایە چاودێری رێڕهوی گهشتی كۆمهڵێك تیرۆریستیان كرد، شهوی چوارشهممه لهگهڵیان رووبهڕووبوونهوه و له ئهنجامدا (3) چهتی داعش كوژران كه یهكێكیان له كاتی رووبهڕووبوونهوهكهدا كوژرا". و دوو کەسەکەی دیکەش دوای گەڕان بەدوای ناوچەکەدا بەیانی ئەمڕۆ کوژران”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "هەروەها دەزگای هەواڵگری ناسنامە و پێگەی ئەو کوژراوانەیان دەستنیشان کردووە، کە بریتین لە: محمد تەها محمد كە ناسراوە بە ئەبو ئەنەس، بەناو بەرپرسی ئاسایش (عوبەیدە) لە چەتەکانی داعش، هەروەها ئەحمەد عەبد محەمەد ناسراوە بە ( ئەبو عەبد)، بەشی بەناو سەربازی بەشی ڕۆژهەڵات لە باندە تیرۆریستەکاندا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەستگیرکردنی یەکێک لە هاوکارانی تیرۆریستان، کە پێداویستی خۆراکیان بۆ دابین دەکرد".